کوردستانی

بەشێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان سەرڕێژبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان سەرڕێژبوون
مەودا میدیا-
 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، ئاوێکی باش هاتووەتە ناو بەنداوەکانی هەرێم و توانراوە بە رێژەیەکی باش گل بدرێنەوە و بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژبوون.


لەدوای هاتنی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەشێک لە بەنداوەکانی گلدانەوەی ئاو سەرڕێژبوون. 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا و بەهۆی بارینی بەفر و باران هەردوو بەنداویی دوکان و دەربەندیخان نزیکەی 24 ملیۆن مەتر سێجا ئاویی تێ هاتووە و لەوبڕە 19 ملیۆن مەتر سێجای گلدراوەتەوە،

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژبوون، لەوانە "چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس" سەررێژ بوون.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan