کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد
مەودا میدیا-
 

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە رائید فەهمی، سکرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عیراق.


‏لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان.

سکرتێری گشتیی حزبی شیوعیی عیراق ئاماژەی بەو رۆڵە مێژووییەی سەرۆك مام جەلال كرد لە رووخانی دیكتاتۆرییەت و بونیادنانی عیراقی نوێ و رایگەیاند، وڵات پێویستی ئەو سیاسەتە حەكیمانەیەیە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی دەكرد و لەخزمەت بەرژوەندی گشتیدا بوو، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆش سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە كۆكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە عیراق.

‏‎لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد و هیوای خواست ئەم تەبایی و پێكەوەییە بەردەوامی هەبێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە