کوردستانی

پاسپۆرتی سلێمانی؛ ئەو هاوڵاتییانی لە دەرەوەی وڵاتن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت نەگەڕێنەوە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی سلێمانی؛ ئەو هاوڵاتییانی لە دەرەوەی وڵاتن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت نەگەڕێنەوە هەرێم
مەودا میدیا-


ماوەی چەند رۆژێکە کێشە لە دەرهێنانی پاسپۆرت لە عیراق هەیە و ئەو کێشەیەی هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە و نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت رێگرە لە دەرهێنانی بۆ هاوڵاتییان.

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پاسپۆڕتی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتییان راگیراوە هەر بۆیە پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەتایبەت ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەتەمان بگەڕێنەوە هەرێم بۆ دەرهێنانی، لەئێستادا بۆ مامەڵەکانیان و تازەکردنەوەی پاسپۆرت نەگەڕێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی باسلەوەشدەکات تەنها دەتوانن پاسپۆرت بۆ حاڵەتی تایبەت وەک کەسانی و ئەو کەسانەی ژیانییان لە مەترسیدایە دەربێنن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە