کوردستانی

بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوبات و سبەینێ هەینی 3ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە شەو درەنگدا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 16 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە، پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 17 پلە دەبێت.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە