کوردستانی
بێ بەرانبەر نەوت بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگهیاندراوێكی لهبارهی دابهشكردنی نهوتی سپی بێ بهرانبهر به خێزانه كهمدهرامهتهكان بڵاوكردهوه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە "دوای گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرانبەر لەلایەن حكومەتی عیراقی فیدراڵەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كراون، بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەم دەرامەتەكان كە لەرێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە دابەشدەکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "رێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەستكراوە بە دابەشكردنی".
س.ر

بیروڕا