کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- 

 وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی کانونی دووەمی 2023 ئاماده‌كارییه‌كان كراون، ئاماژە بەوەشدەکات داهاتی پێویست هەیە بۆ مووچە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023 د. جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی کانونی دووەمی 2023 ئاماده‌كارییه‌كان كراون و داهاتی پێویست دابینکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو وه‌زاره‌تى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و یەکەم شوێنیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی داراییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan