کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەرێمن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەرێمن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق, لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکێتی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی و رایگەیاند "خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت".

لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە سەرۆک بافڵ بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریکا و وتی "ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لەسەروو هەمووشتێکەوەیە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن