کوردستانی
وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان پێویستی بە چەند کارمەندێکە لە پسپۆڕییە جیاجیاکان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای دوکان رایگەیاند "پێویستییان بە ژمارەیەک کارمەندی تەکنیکى، ژمێریار و ئاى تى هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە، بۆیە هەر کەسێک ئارەزووی کارکردنی هەیە لە فەرمانگەی کارەبای بازیان و خەلەکان دەتوانێت فۆڕم پڕبکاتەوە".
باسی لەوەشکردووە "پێویستییان بە چەند کارمەندێکی تەکنیکى و ژمێریار و ئاى تى هەیە بۆ فەرمانگەى کارەباى بازیان و یەک شۆفێریش بۆ هۆبەى چاکسازیی کارەباى خەلەکان".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن بە کارکردن، دەبێت تاوەکو رۆژی 9-2-2023 فۆڕمە ئۆنلاینەکە پڕبکەنەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە.
س.ر

بیروڕا