کوردستانی
بەمزووانە وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمزووانە وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گفتگۆکردن لە گەڵ حکومەتی ناوەند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاد، بەمزووانە وەفدێکی حکومی بەمەبەستی بەردەوامبوونی گفتگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق سەردانی بەغدا دەکان.
راشیگەیاند، گفتگۆکان بەمەبەستی گەیستن بەرێگا چارە بۆ کێشەکانی نێوان هەردوولا و بابەتی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانە.
لەماوەی رابردوودا چەندجارێک وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتگۆکان بەردەوامن و کێشەکان چارەسەر نەبوون.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


