کوردستانی

قوباد تاڵەبانی؛ وەک یەکێتیی لە رۆژی یەکەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشمان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی؛ وەک یەکێتیی لە رۆژی یەکەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشمان کردووە
مەودا میدیا-
 

لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف و کۆمەڵێک پرسی دیکە تایبەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی خزمەتگوزاریی کرد.

لە کۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوان وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە رۆژی یەکەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشمان کرد، ئێستاش چاوەڕێی پێکهێنانی ئەم لیژنەیەین بە پشتیوانیی لایەنی نێودەوڵەتی تا راستییەکان وەک خۆی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

قوباد تاڵەبانی لەتەوەرێکی دیکەی گفتگۆکانیان رایگەیاند، جەختمان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کردەوە،  باسمان لەوەشکرد داواکاری سەرەکی هاوڵاتیان باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانە، هەربۆیە ئەولەوییەتی ئێمەش دابینکردنی بودجەیە تا بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەین. 

سەبارەت بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی ناوەند باسیلەوەش کرد، لەم چوارچێوەیەشدا تەنها بژاردەی بەردەممان رێککەوتنی گشتگیر و درێژخایەنە لەگەڵ بەغدا.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن