کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی دزینی 100 مۆبایل دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لە بازاڕی سلێمانیدا.
ئەمڕۆ هەینی 3ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا".
ئاماژە بەوەکراوە "لەو هەڵمەتە دا توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بە تۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا".
س.ر

بیروڕا