کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 3ی شوبات و سبەینێ شەممە 4ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 1 بۆ 16 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان لە شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە باران بارینمان دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 8 بۆ 17 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن