کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە خەڵکی هەڵخەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێکردبوون.
ئەمڕۆ هەینی 3ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی قەزای خەبات بنکەی پۆلیسی (سێبیران) تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. م. ج) دەستگیرکردووە بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، تۆمەتبار لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەشی لێکردوون".
ئەوەشیان خستەڕوو "دوای دەستگیرکردنی بە بڕیاری دادوەریلێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوای هاتنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت بۆ کوردستان و بەکارهێنانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە و بەپێی ئامارەکان سکاڵاکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی روو لەزیادبوونە.
س.ر

بیروڕا