کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر - خەبات رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 3ی شوباتی 2023 لەسەر رێگەی سەرەکی هەولێر - خەبات ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەلینترای تایبەت ویستی لە شوێنێک پێچبکاتەوە کە شوێنی پێچکردنەوە نەبوو لە کاتی پێچکردنەوەدا کەوتووەتە سەر رێڕەوی تانکەرێک کە لە دواوەی هاتووە پێکدادان دروستبووە، لە ئەنجامدا شۆفێری ئەلینتراکە گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندرابوون".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەلنترا بەلایەنی خەتاباردانرا، چونکە لە شوێنێکی هەڵە پێچیکردبووەوە و لەکاتی پێچکردنەوەش سەیری ئاوێنەی نەکردبوو بۆ دڵنیابون لە چۆڵی شەقامەکە".
س،ر

بیروڕا