کوردستانی

ئەمەریکا و عیراق لەبارەی بەهای دۆلارەوە رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا و عیراق لەبارەی بەهای دۆلارەوە رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە 8ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەک لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی گێڕانەوە هاوسەنگی بۆ بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ هەینی 3ی شوباتی 2023 شاندی بانکی ناوەندیی عیراق کۆتایی هێنا بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، لەو دوو رۆژەی رابردوو گفتوگۆکراوە دەربارەی گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عیراق و میکانیزمەکانی پەیوەست بەو کێشەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاری و نەرمینواندنی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان، چاوەڕواندەکرێت هەردوولا رێکەوتن بکەن دەربارەی گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار لە میانەی ئەو کۆبوونەوانەدا کە بڕیارە 8ی شوباتی 2023 لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت".

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەی شاندی بانکی ناوەندیی عیراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار تاڕادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن