تەندروستی

ئایا زانیوتە زۆر خواردنی پرتەقاڵ چ زیانێکی هەیە بۆ تەندروستی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا زانیوتە زۆر خواردنی پرتەقاڵ چ زیانێکی هەیە بۆ تەندروستی؟
مەودا میدیا-

پرتەقاڵ بە یەكێک لە میوە تەندروستتەکانی وەرزی زستان دادەنرێت بەهۆی دەڵەمەندی بە ڤیتامین C سوودی باشی هەیە بۆ جەستە و بەرگریی لەش بەهێزدەکات، بەڵام زیادەڕۆی کردن لە خواردنی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی، بەشێک لە زیانەکانی بریتین لە:

1- زیادبوونی کێش، هەرچەندە پرتەقاڵ میوەیەکی کەم کالۆرییە، بەڵام کاتێک زۆر بخورێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە هەمیشە ئامۆژگاری دەکرێت زۆر نەخورێت، بەتایبەت لەکاتی پەیڕەوکردنی رێجیمی دابەزاندنی کێش.

2- دڵەکزێ, پرتەقاڵ رێژەیەکی بەرزی ترشی تێدایە، زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشی گەدە کە دەبێتە هۆی دڵەکزێ.

3- هۆکارە بۆ قەبزی، پرتەقاڵ 4.4 گرام ریشاڵی تێدایە، واتە خواردنی 3 پرتەقاڵ لە رۆژێکدا وا دەکات 13 گرام ریشاڵ بەدەست بهێنیت، ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزی.

4- سکچوون و گرژبوونی سک, زیادەڕۆیی لە خواردنی ریشاڵی خۆراکی کە پرتەقاڵ تێیدایە دەبێتە هۆی گرژبوونی ریخۆڵە و سکچوونی درێژخایەن، بۆیە دڵنیابە لە خواردنی دوو پرتەقاڵ و لەوە زیاتر نەبێت، بۆ ئەوەی سوود لە سوودەکانی و توخمە تەندروستییەکانی وەک ڤیتامین و کانزاکان وەربگریت و سیستەمی بەرگری لەش و ئێسکەکان بەهێز بکەیت.

5- زۆر خواردنی پرتەقاڵ، هۆکارە بۆ تەنگەنەفەسی و زیانگەیاندن بە مینای ددانەکان و برینی دەم، هەروەها هۆکارە بۆ ژەهراوی بوون بە ڤیتامین C.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن