کوردستانی
بەفر و باران لەم ناوچانە دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 4ی شوبات و سبەینێ یەکشەممە 5ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوانیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوا دەستپێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری هەیە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک بگرێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 3- بۆ 15 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 16 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا