کوردستانی

دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و بڕێک مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.

ئەمڕۆ شەممە 4ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی بەهاری کۆن، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (و. ج. ق) و (م. س. ح) بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا (200 گرام) مادەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ, هەروەها پایپی کێشانی مادەکە و هەندێک کەلوپەلی دیکەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکانیان لابوو بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادە 30ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان راگیران".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن