کوردستانی

پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەراندا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەراندا دەکرێت
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پێداچوونەوە بۆ پلەبەرزکردنەوە و خزمەتی فەرمانبەراندا دەکەن و کاریان لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسى چاکسازى کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 4ی شوباتی 2023 حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ی تایبەت بە پێداچوونەوەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی پێکهێنرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە "لیژنەکە لە یەکەم هەنگاویدا تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ پرسى میلاکات راسپارد بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینی بە دۆسیەى فەرمانبەراندا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کۆی 32 دامەزراوەى هەر سێ دەسەڵاتی (دادوەرى و یاسادانان و جێبەجێکردن) پێداچوونەوە بە 356 هەزار و 452 دۆسیە کرا کە 7 هەزار و 196 دۆسیە پلەى زیادەیان بۆ بەسترا بوو و 15 هەزار و 614 دۆسیەشیان زیادە مووچەیان هەبوو، کە کۆى جیاوازى مووچەکەیان دەکاتە ملیارێک و 360 ملیۆن و 808 هەزار دینارە، هەروەها بۆ یەکخستنەوەی دۆسیەی کەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستا لەکۆى 60 هەزار و 16 دۆسیە، 41 هەزار و 982 دۆسیە، بۆ پێداچوونەوە ئامادە کراون و بڕیار وایە بە خێرایی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕووی پلەبەرزکردنەوە و زیادە مووچە، دەستنیشان بکرێن".

ئەمە لەکاتێکدایە کابینەى نۆیەم، لە یەک کاتدا کاری لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسى چاکسازى کردووە، تا ئێستا دەیان هەنگاوى کردەیی و جددی لەم بوارە ناوە، ئەمەش هۆکار بووە بۆ تێکخستنەوەى دۆسیەى فەرمانبەران و گەڕاندنەوەى سامانێکى زۆرى دارایی بۆ نێو خەزێنەى حکومەت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد