کوردستانی

توشبووانی كۆرۆنا لەسلێمانی حاڵەتێكی سەیریان تێدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توشبووانی كۆرۆنا لەسلێمانی حاڵەتێكی سەیریان تێدایە
مەودا میدیا-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەوانەی لەسلێمانی توشی كۆرۆنا بوون حاڵەتێكیان تێدایە كە دەگمەنەو وەك توشبووی تری كۆرۆنا نین.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوڵاتیانەی كە توشی كۆرۆنا بوون لە سلێمانی حاڵەتێكیان تێدایە ئەویش پژمین و كۆكە و تایان نییە و ئەمەش حاڵەتێكە زۆر بە دەگمەن روودەدات".

ئەوەشی خستەڕوو "توشبووانی كۆرۆنا لەسلێمانی تەندروستیان جێگیرە، لەژێر چاودێری پزیشكیدان، ئەوانەشی لە كەرەنتینەدان و ماوەكەیان تەواو كردووە دەچنەوە ناو ماڵ و كەسوكاری خۆیان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان