کوردستانی
لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێر چەند کەس بوونە قوربانی؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رۆژ عەدنان
وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە ئاگرکەوتنەوەکەی هۆتێلەکەی سەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەسێک بەهۆی تەنگە نەفسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەمڕۆ شەممە 4ی شوباتی 2023 کاتژمێر 3:10 خولەکی دوانیوەڕۆ لە هۆتێلی شمێسانی لەسەر شەقامی 100مەتریی هەولێر ئاگر لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەکە کەوتەوە.
سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند ''بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە کەسێک تەنگەنەفەس بووە و راستەوخۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و کەسێکی دیکەش لەناو ئەسانسۆری هۆتێلەکە گیری خوارد بوو، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان رزگاری بکەن''.
ئەوەشی خستەڕوو'' تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە و تەنها زیانی مادی هەبووە''.
نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە هەندێک باڵاخانە و هۆتێلەکان وایکردووە ناوبەناو ئاگرکەوتنەوە رووبدات و زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا بێنێت.
ژ.م

بیروڕا