کوردستانی
تەرمی گەنجێک لە دهۆک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، گەنجێک لە چیای زاوا لە سنووری دهۆک گیانیلەدەستداوە و بەوتەی پۆلیس، گەنجەکە کارەبا گرتوویەتی.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لەدوای ئەوەی لە بوونی تەرمێک لە چیای زاوا لە سنووری دهۆک ئاگادار کراونەتەوە، تیمەکانییان رۆشتونەتە شوێنەکە و دواتر تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی شارەکە.
بە وتەی پۆلیسی دهۆک هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە بە هۆی کارەباوە بووە و کارەبا گرتوویەتی و گیانیلەدەستداوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی پۆلیس دڵنیا بێتەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە.
گەنجەکە ناویی نەشوان خالیدە و تەمەنی 29 ساڵە.
گەنجەکە ناویی نەشوان خالیدە و تەمەنی 29 ساڵە.
ژ.م
بیروڕا



