کوردستانی
بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بوونی تەم و بەفر بارین، فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانی خۆی بەشێوازی کاتی بۆ ئیستانبوڵ راگرت.
لای خۆیەوە هێڵی فڕۆکەوانی عیراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو گەشتانەی بڕیاروابوو سبەینێ بەرەوە ئیستانبوڵی تورکیا بڕوات هەڵوەشایەوە و هۆکارەکەشی ناجێگیری کەش و هەوا و بوونی تەم و بارینی بەفرە لە ناوچەکە.
هێلێ ئاسمانی عیراق باسیلەوەش کردووە 238گەشت راگیراون و بەشێک لەو گەشتانە بۆ ناوخۆی عیراقە.
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بارینی بەفر و باران بەشێکی زۆر لە گەشتەکانی راگرتووە، بەڵآم تا ئێستا فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی باسی راگرتنی گەشتییان نەکردووە و گەشتە ئاسمانییەکان لە دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەردەوامە.
ژ.م

بیروڕا