کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و ئەمڕۆش لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی شوباتی 2023 سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 6ی شوباتی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە، هەروەها سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan