کوردستانی

دوایین زانیاریی لەبارەی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین زانیاریی لەبارەی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان

نوێنەری وانەبێژان رایدەگەیەنێت لیستی ناوەکانی بڕوانامە باڵاکان و فەرمانبەرانی گرێبست و وانەبێژان لە ئەنجومەنی راژەیە و لە ئێستادا وەستاوە و کاری بۆ ناکرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست بەپێی ساڵانی خزمەت و رێژەی میلاکی پەروەردەکان و پسپۆڕی، بەڵام لەئێستادا کارەکان لە ئەنجومەنی راژە وەستاوە".

 نوێنەری وانەبێژان ئاماژەشی بەوەکرد "کارەکان لەئێستادا وەستاوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا".

ئەمە لەکاتێکدایە کەرتی پەروەردە پێویستییەکی زۆری بە مامۆستای نوێ و بە ئەزموون هەیە بە پێی هەموو پسپۆڕییەکان بە هۆکاری خانەنشینی و مردن و گواستنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan