کوردستانی
بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی شوبات و سبەینێ دووشەممە 6ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەور و باراناوى دەبێت، بارانبارین بەشێوەى پچرپچر لەکاتى جیاجیا دەبێت لە هەندێک ناوچە ئەگەرى تەزرە بارین هەیە، لەسەر ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان شەپۆلێکى بەفر بارین دەبێت، ئاستى باران و بەفر لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاترە، لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا ئاستى دابارین لە سەر سەنتەرى پارێزگاکان کەم دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 3- بۆ 15 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە هەور و بارانبارین دەبێت، بەفر بارین لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، لە ئێوارەدا ئاستى دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە شەودا لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە، هەروەها زیادبوونى خێراى با لە کاتەکانى ئێوارە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 16 پلە دەبێت.
س،ر
بیروڕا