کوردستانی

تەرمی ئەیوب ئەحمەد دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئەیوب ئەحمەد دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد تەرمی منداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزیوە کە ناسنامەی نادیارە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ 5ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "کاتژمێرێک لەمەوبەر تەرمی منداڵێکیان لە سنوری ناحیەی کەسنەزان دۆزیوەتەوە و دەستبەجێش هێزەکانمان دەستییان کردووە بە لێکۆڵینەوە تاوەکو ناسنامەی تەرمە دۆزراوەکە بدۆزنەوە".

بەپێی وتەی باوکی ئەیوب ئەحمەد بێت ئەو منداڵەی تەمەن 13 ساڵەی ماوەی 12 رۆژە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە تەرمی کوڕەکەی ئەوە، پۆلیسیش دەستی بە بەدواداچوون کردووە بۆ رووداوەکە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan