کوردستانی
دوو برا سووتان و گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک رایدەگەیەنێت لە کەمپی چەمشکۆ کە دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی شوباتی 2023 پیردەیان پیرجەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چوار خێمە سووتان و دوو منداڵ بە ناوەکانی حەکیم حەمزە و محەمەد حەمزە گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک رایشیگەیاند "لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و زیانەکان بە تەواوی نەخەمڵێنراون، بەڵام زیانی مادی و گیانیش هەبووە".
س،ر

بیروڕا