کوردستانی
راگەیەندراێک دەربارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدا-
بەبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ پێویستە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان کار بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلکترۆنی بۆ شؤفێران بکەن، هاتووچۆی گەرمیانیش راگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان پلانی نوێی هەیە بۆ شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بۆ لەمەوبەدوا مۆڵەتی شۆفێری ئەلکترۆنی بۆ شۆفێران دەردەکەن و تێچووەکەشی 75 هەزار دینارێک دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەرەتای دەرهێنانی مۆڵەتەکە بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتییەکە وەردەگیرێت و دواتر بەپێی ئەو قۆناغانەی دەیبڕێت تێچووی دیکەی لێوەردەگیرێت و لەکاتی پێدانەوەی مۆڵەتەکەش 50 هەزاری لێوەردەگیرێت.
ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لەکاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری داوە و پێویستە لەسەرجەم پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت کە ئەویش پێدانی مۆڵەتی ئەلکترۆنییە.
ژ.م
بیروڕا