کوردستانی
بڕیارێکی نوێی سەبارەت بەدانانی غازی شلی ماڵان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی، بۆ لەمەوبەدوا هەرکەسێک سیستەمی غازی شل دابنێت پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی ناو تۆمار بکات و پابەندی ئەو رێنماییانە بێت کە لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەرکراوە.
ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکانی دانانی غازی شل و سیانەکردنی کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی بۆیان هەبوو، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاڕی (ژمارە 1ی ساڵی 2023)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە دانان و سیانەکردنەوەی سیستمی غازی شلە.
ئاوات محەمەد- قایمقامی سلێمانی باسی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد کە کاری کۆمپانیاکانی دانان و سیانەکردنەوەی سیستمی غازی شل و کاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیاریکردووە و دواتر دڵنیاییدا لەوەی کە پێویستە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتییاندا تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکان و هاوڵاتیان پابەند بن بە جێبەجێکردنییەوە.
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستە هەموو کۆمپانیاکانی غازی شل مۆڵەت نوێبکەنەوەو پابەندی ئەو مەرج و رێنماییانە بن کە فەرمانگەکانی بەرگری شارستانی و کوالێتی کۆنتڕۆڵ و کۆنترۆڵی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆیان دیاریدەکەن و چاودێری هەموو کارەکانیان و پشکنین بۆ موادەکانیان دەکرێت.
لە بڕیارێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاتووە هەر ماڵێک یان دامەزراوەیەک یان تەلار و باڵەخانەیەک تەنکی غازی شلی هەبێت پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی ناو تۆمار بکات و پشکنین بۆ سیستمەکەی بکرێت، هەر ماڵێک نوسراوی ناوتۆمارکردنی پێنەبێت نابێت کۆمپانیاکان گازی پێبفرۆشن.
ئاوات محەمەد باسی لەوەشکرد کە لیژنەیەکی تایبەت بە بەدواداچون و جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و رێنماییەکان دروستدەکرێت.
ژ.م
بیروڕا


