کوردستانی

ئەندام پەرلەمانێکی کورد سکاڵا لەسەر حکومەتی فیدراڵ تۆمار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندام پەرلەمانێکی کورد سکاڵا لەسەر حکومەتی فیدراڵ تۆمار دەکات
مەودا میدیا-

 
ئەندام پەرلەمانێکی کورد لە دادگەی فیدراڵیی سکاڵا لەسەر حکومەتی فیدراڵیی تۆمار دەکات و داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و کۆمەڵکوژی کورد دەکات، کە لەسەر دەستی رژیمی پێشوویی عیراق روویانداوە.


سالار مەحمود، ئەندام پەرلەمانی عیراق لە دادگەی فیدراڵیی سکاڵا لەسەر حکومەتی فیدراڵیی تۆمار دەکات و داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی کورد دەکات، کە لەسەر دەستی رژیمی پێشوویی عیراق روویداوە، باسیلەوەش کرد کە هەموو شتێکی بەبەڵگەی پێویستەوە ئامادە کردووە و دەیخاتە بەردەم دادگای فیدراڵی و داوای قەرەبووی زیان لێکەوتوانی هەرێمی کوردستان کراوە.

سکاڵاکەش پشت بەستوە بە ماددەکانی دەستوری هەمیشەیی عیراق، بە تایبەت ماددەی 112، کە تیایدا هاتووە، دەبێت کوژمەیەک لە داهاتی نەوت و داهاتی وڵات تەرخان بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان و زیان لێکەوتووەکان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە.

سکاڵاکەی سالار مەحمود کەسییە و هیچ پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan