کوردستانی

داوا دەکرێت لەبری دۆلار، مامەڵەکردن بۆ خانوو و ئۆتۆمبێل بە دینار بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەکرێت لەبری دۆلار، مامەڵەکردن بۆ خانوو و ئۆتۆمبێل بە دینار بکرێت
مەودا میدیا-


لەلایەن بەرپرسانی بازرگانی هەرێمەوە پێشنیازی ئەوەکراوە بۆ پاڵپشتیکردنی هاوڵاتییانی هەژار و کەمدەرامەت، بازرگانان ماددە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزانتر لەبازاڕدا بفرۆشن و هەروەها داوای ئەوە دەکرێت بۆ ئاڵوگۆڕو کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل  لەبری دۆلار دینار لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.


بەهۆی بەرزی و نزمی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی ناجێگیرییەک بەبازاڕی هەموو شتێکەوە دیارە و خەڵک بەردەوام لە قەلەقی و ناسەقامگیریدان. هەر بۆیە نه‌وزاد شێخ كامل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پێشنیازیانكردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانی قه‌رز، ئاڵوگۆڕی ئۆتۆمبێل و كڕینی خانوودا له‌بری دۆلار بە دینار بکرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار ده‌بێت به‌هۆی زیادكردنی جوڵه‌ی دینار له‌ بازاڕدا.

سەبارەت بەچاودێکریکردنی ناوبازاڕ و کاڵا و شتومەک راشیگەیاند، چاودێریەکانی ئەوان بەردەوامە لەسەر بازاڕ بۆ ئەوەی نرخەکان لەسەر خەڵک زۆر نەبێت و بتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan