کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ژنێک، تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوەدا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانییان توانیویانە، تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێک کردووە.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ههواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیرکردووە كه ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنە تایبەتیەکانی لهژنێك كردبوو.
لەدوای ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە كهسێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆو وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ههواری شارەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ن، م) له دایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوه و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ژ.م
بیروڕا


