کوردستانی

پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوا ساردتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوا ساردتر دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات و سبەینێ سێشەممە 7ی شوباتی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەور دەبێت, نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لە هەندێک کاتى جیا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لەکاتەکانی دوانیوەرۆ بۆ ئێوارە، لە هەندێک ناوچە شێوازى دابارین بە تایبەت لە  باشوور و رۆژئاوای هەرێم بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، نمە باران بەردەوامی دەبێت تاوەکو کاتەکانی بەیانی رۆژی سێشەممە، پلەكانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 17 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران  لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  بە تایبەتی  لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ، هەروها بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لەکاتەکانی درەنگدا رێژەی دابارین  کەم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمە باران و بەفر بەردەوامی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستى هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 11 پلە دەبێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan