کوردستانی

سێ كەسی تر لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ كەسی تر لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سێ كەسی تر لە سلێمانی و هەولێر توشی كۆرۆنا بوون.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لە هەولێر ژنێكی تر توشی كۆرۆنا بووە و تەمەنی 52 ساڵە و خوشكی ئەو ژنەیە كە رۆژی رابردوو توشی كۆرۆنا بوو".

ئاماژە بەوەشكرد "دوو كەسی تر لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون یەكێكیان پیاوە و تەمەنی 53 ساڵە و یەكێكیان ژنە و تەمەنی 52 ساڵە".

كۆی گشتی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون بۆ 13 كەس بەرزبووەوە.
Qaiwan
Qaiwan