کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکى کۆمەڵەى کرێنشینانى کوردستان رایدەگەیەنێت لە سلێمانی شارەوانی زەوی پێویستی تەرخان نەکردووە بۆ پرۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا بەردی بناغەی پرۆژەکە لە هیچ شارێک دانەنراوە.
بەرهەم سەردار، سەرۆکى کۆمەڵەى کرێنشینانى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کرێنشینان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دروستیبکات بەپێی جوگرافیا پێنج هەزار و 200 یەکەی بەر سەنتەری سلێمانی دەکەوێت و نزیکی دوو هەزار و 200ی بۆ دەوروبەری سلێمانی دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد "شارەوانی زەوی پێویستی تەرخان نەکردووە بۆ پرۆژەکە و تەنها یەک وەبەرهێنیش هاتووەتە پێشەوە کێبڕکێ بکات ئەویش تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە، هەروەها داوامان لە شارەوانی کردووە زەوی باش و نزیک بۆ پرۆژەکە دابینبکات، چونکە ئەگەر شوێنی جوگرافیاکەی دووربێت هاتوچۆکردن ئاسان نابێت بۆیان پێشتر تاسڵوجە و تانجەرۆ دیاریکرابوون، بەڵام بەهۆی دووری شوێنەکانەوە قبووڵنەکرا".
سەرۆکى کۆمەڵەى کرێنشینانى کوردستان وتی "بە وتەی خۆیان لە پارێزگاکانی دیکە زەوی بۆ پرۆژەکە دابینکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچ شوێنێک بەردی بناغەی پرۆژەکە دانەنراوە".
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبکرێن.
س،ر

بیروڕا