کوردستانی

هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی سەرما کە ماوەی هەفتەیەک ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی شەپۆلێکی سەرما رووی تێدەکات کە بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لە سبەینێ سێشەممە 7ی شوباتی 2023 دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی چوارشەممە 15ی شوباتی 2023 کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت، شایانی باسە پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانیشدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan