کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان
نوێنەری خوێندکارە یەکەمەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شارەکانی دیکە لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن، ئاماژە بەوەشدەکات چاوەڕێی هەواڵی خۆشن لە بەغداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023 محەمەد باقی، نوێنەری خوێندكارە یەكەمەكانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ خۆپیشاندانی هێمنانەمان لە بەردەم زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ ئەنجامدا و بەردەوامیش دەبین لە شارەکانی دیکە بە مەبەستی دامەزراندنی هەموو سێ یەکەمەکانی کوردستان کە مافێکی رەوای خۆمانە، کەیسەکەمان وەڵامدانەوەی زۆر باشی هەیە و لە بەغدا گەیشتووین بە ئەنجامی باش''.
ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆمان لەگەڵ بڕیار رەشید و نەهلە ئەفەندی کردووە کە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقن و نوێنەری سێ یەکەمەکانن و پێیان راگەیاندوین کە بەرەوپێشچوونی کەیسەکەتان بەردەوامە".
نوێنەری خوێندكارە یەكەمەكان ئاماژەی بەوەشدا "نازانین دامەزراندنەکە لەسەر چ میکانیزمێکە، گفتوگۆکردن لەسەری بەردەوامە و چاوەڕێی هەواڵی خۆشین لە دوو هەفتەی ئایندەدا".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2017 تاوەکو 2022 خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانیان لەبەردەم زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.
س.ر

بیروڕا