کوردستانی

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە هەناردەکردنی نەوت بە بۆری بۆ تورکیا راگیراوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کە لە تورکیا و سوریا روویدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان رایگەیەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەکردنی نەوت بە بۆری لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راگیرا بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا و سووریای گرتەوە و زیانێکی زۆری گیانی و مادی هەبوو".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو "بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی بۆرییە نەوتییەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و هەر دوای تەواوبوونی کارەکانی پشکنین پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت بەرەو تورکیا دەستپێدەکاتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan