کوردستانی
چوار کەس کە فێڵیان لە مامۆستای مزگەوتێک کردبوو دەستگیر کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی تەكیە چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فێڵیان لەژمارەیەك هاوڵاتی كردبوو.
دوای ئەوەی چوار تۆمەتبار بەفێڵ بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەمامۆستای مزگەوتی گوندی جێشانە وەردەگرن بەبیانووی ئەوەی بەنرخی كەمتر لەبازاڕ نەوتی سپیان بۆ دابین دەكەن، بەڵام دواتر دەردەكەوێت كە ئەو كەسانە فێڵیان لەدانیشتوانی گوندەكە كردوە و هیچ بڕە نەوتێكیان بۆ دابین نەكردون، بەو هۆیەوە دانیشتووانی گوندەكە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەكان تۆمار دەكەن.
هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد وتوانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی تەكیە دەستگیربكرێن.
لەئێستادا تۆمەتباران :
أ، ر، س
ع،ع، ف
أ،ع،ف
ف،س،أ
كە سەرجەمیان بەناسنامە كوردن بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ژ.م
بیروڕا


