کوردستانی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی هەرێمی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزە جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند، بەڵام زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێنا.
بۆ جارێکی تر بوومەلەرزە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەژاند، هاوڵاتییان هەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە و لەماڵەکانی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە، بەڵام بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.
هەروەها، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک بە گوڕى7.8 پلەى ڕێختەر حەوت ناوچەى تورکیا و سێ ناوچەى سوریاى گرتەوە و بەپێى ئامارەکان تا ئێستا نزیکەى دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسى دیکەش برینداربوون و زیانێکى زۆرى ماددى بەو ناوچانەش گەیاندووە.
جێگای باسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بوومەلەرزە لە دهۆک و هەولێری داوە و هاوڵاتییان هەستییان پێکردووە.
ژ.م
بیروڕا


