کوردستانی

لە کاتی روودانی بوومەلەرزە پێویستە چی بکەین و چۆن خۆمان بپارێزین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کاتی روودانی بوومەلەرزە پێویستە چی بکەین و چۆن خۆمان بپارێزین؟
مەودا میدیا-


لەکاتی روودانی بوومەلەرزە زۆر کەس هەست بە شڵەژان و ترس دەکەن و هەندێکجار ئەو شڵەژان و ترسە دەبێتە هۆکاری روودانی کارەسات و رووداویی نەخوازرا هەر بۆیە پێویستە مرۆڤ لەسەرخۆ بێت تاوەکو کەمترین زیانی بەرکەوێت.


لە کاتی روودانی بوومەلەرزە پێویستە چی بکەین و چۆن خۆمان بپارێزین؟

ئاگاداری کەوتنی رووخانی سەقف و دیوار و تەنانەت ئەو شتانەش بە کە هەڵواسراون.

ئەگەر لە ناو ماڵەوە بوویت و فریا نەکەوتیت بچیتە دەرەوە، هەوڵبدە لە لەژێر مێز یان  مۆبلیات یان گۆشەی دیوار خۆت بپارێزیت.

لە نزیک پەنجەرە و ئەو ئامێرانەی بۆ گەرمکردن و رووناکی واتا کارەبا بەکار دێن دوور بکەوە و مەوەستە.

ئەگەر رۆشتیتە دەرەوەی ماڵ لە ژێر ستوونی کارەبا یان دیوار و هەر شتێک ئەگەری کەوتنی هەیە مەوەستە.

ئەگەر لەناو باڵاخانەی بەرزدا بوویت و ویستت لەباڵاخانەکە دەرچیت باشتر وایە قادرمە بەکار بێنیت لە بری ئاسانسۆار، چونکە ئەگەری کارەبا بڕان هەیە لەو کاتەدا.

ئەگەر توانیت بچیتە دەرەوەی ماڵ، تاوەکو دڵنیابوون مەگەڕێرەوە ناو ماڵ و لەدەرەوە بمێنەوە.

 لەناو ئۆتۆمبێلدا لەژێر بەرزە پرد و ئەو شوێنانەی مەترسی داڕمانیان هەیە مەوەستە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan