کوردستانی
کاتی کۆتایی هاتنی بارینی بەفر و باران راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رایگەیاندووە و ئاماژە بەوەدەکات بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "لە ئەنجامی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوای سارد سبەینێ چوارشەممە 8-2-2023 ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و باران بەرێژەی کەم و پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی ڕاپەرین، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە باران و بەفر بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی دەبێت، لە سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان لە ھەندێک کاتدا نمە باران دەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە کە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کاریگەری ئەم بارستە ھەوا ساردە بەشێوەیەکی وشک و سارد لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9-2-2023 بەگوێرەی دواین گۆڕانکارییەکان ئاسمانی ھەرێم بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ بەردەوامی بەفر و بارانی کەم لەھەندێک کات و ناوچەدا بۆ رۆژی ھەینی 10-2-2023 کەش لە سەرجەم ناوچەکاندا سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ".
س.ر
بیروڕا