کوردستانی
زیندانیيەكان ئازاد دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومەتی ئێران بڕیاریداوە زیندانییەكان ئازاد بكات بەشێوەی كاتی و بە دانانی بارمتە.
ئیراج شوجاعی، قائیمقامی شاری مەهاباد رایگەیاند "لە ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی دادگای شاری مەهاباد بڕیاریدا زیندانییەكان ئازاد بكات و ڕەوانەی ماڵەوەیان بكات".
ئەوەشی خستەڕوو "لە زیندانی مەهاباد 400 زیندانی هەن و سەرجەمیان ڕەوانەوە ماڵەوە دەكرێن بەشێوەیەكی كاتی و بە دانانی بارمتە".
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ناویدا بەخێرایی تەشەنەی كرد و تائێستا سەرو شەش هەزار و 500 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 194 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.