کوردستانی
لە سنووری سلێمانی گروپێکی تیرۆریستی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیە تاقمێکی تیرۆریستی ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان کە پێکهاتبوون لە هەشت تۆمەتبار دەستگیر دەکات.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکیە تاقمێکی تیرۆریستی ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان کە پێکهاتبوون لە هەشت تۆمەتبار دەستگیر دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "پشتبەستوو بەزانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوونی ورد، زانیاری بەدەست هات لەسەر بوونی تاقمێکی تیرۆریستی کە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵهاتوون لە یاسا".
ئاماژەی بەوەکرد "دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەست کەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی شوباتی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی هەشت تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عیراق بە پێی مادەی دووی تیرۆر دەستگیرکران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاوڵاتی و کارمەندانی هێزەئەمنییەکانی عیراق بە ناوەکانی ( ثامر صالح عبداللە/پۆلیس، ناجي حمید صحن/پۆلیس، فۇاد خلف احمد/صحوە ، ثامر حمد صحن/ صحوە)".
هەر بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران
1- (ص، ح ، م)
2- (ص ، م ، م )
3- (م ، ص ، م )
4- (س ، ص ، م)
5- (ع ، ص ، م )
6- (ص ، ص ، م )
7- (ر ، ح ، م )
8- (ط ، ص ، م )
لەساڵی (2004) پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجام دانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوەو دەبنە چەکدارو لەدەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان ئەدەن دواتر بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنوری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن .
سەرجەم دەستگیراوەکانیش رووبەڕووی دادگا کرانەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
س،ر
س،ر
بیروڕا


