کوردستانی
بڕی چەند پارە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت بۆ چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویکەدووەتەوە کە هەموو رۆژێک شەش هەزار و 900 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و دواتر چارەسەر دەکرێت، حکومەت هیچ بڕە پارەیەک لە بەرانبەر کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک وەرناگرێت.
ئهمڕۆ سێشهممه 7ی شوباتی 2023 فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند "یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاکە و ئەو پرۆسەیەش خەرجییەکی زۆری پێویستە، هەموو رۆژێکیش شەش هەزار و 900 تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە و چارەسەر دەکرێت کە تێچووەکەی بۆ هەر تۆنێک 50 هەزار دینارە ".
ئاراس فوئاد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم زۆر گرنگی بە پرسی ژینگە داوە و پرۆژەی هەولێریش یەکێکە لەو پرۆژانەی کە تایبەتەندە بەم کارە، لە ئێستادا چاوەڕوانی راپۆرتی کۆتایین لێیان تاوەکو بە زووترین کات پرۆسەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ".
ئاراس فوئاد ئاماژەی بەوەشدا "گرێبەستمان لەگەڵ هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا کردووە و کارەکان رێکخراون کە بە هەمان میکانزم زبڵ و خاشاک کۆبکرێتەوە و خاوێن بکرێتەوە".
راشیگەیاند "حکومەت هیچ بڕە پارەیەک لە بەرانبەر کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی زبڵ و خاشاک وەرناگرێت و وەک خزمەتگوزارییەکی خۆڕایی پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکات ئەم هەوڵە لەپێناو پاراستنی ژینگەدایە".
ر.ع

بیروڕا