کوردستانی

ئایا مەترسی وشکەساڵی و کەمئاویی لەسەر هەرێم ماوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا مەترسی وشکەساڵی  و کەمئاویی لەسەر هەرێم ماوە؟
مەودا میدیا-


گۆڕانکاری کەشوهەوا و بارینی بەفر و باران مەترسی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان نەهێشتووە، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا رێژەیەکی باشی بەفر و باران باریوە.

 
زێدا محەمە، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ریگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و باران بە رێژەیەکی باش مەترسی وشکەساڵی لەهەرێم نەماوە.

باسیلەوەش کرد لەمانگی 11 وە بەرهەمی دانەوێڵە واتا گەنم چێنراوە و پێویستە حکومەتی هەرێم بەر لە گەیشتنی بەرھەمی گەنم ماددە قڕکەرە کیمیایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش بکات بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی خۆیدا بەکاری بێنن.

 راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا رێژەیەکی باش باران و بەفر لە ناوچە جیاوزەکانی هەرێم باریوە و ئەوەش بووتە مایەی دڵخۆشی بۆ جوتیاران.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan