کوردستانی

چوار کەس دەستگیرکران کە فرۆشگاکانیان کردبووە شوێنی قومارکردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار کەس دەستگیرکران کە فرۆشگاکانیان کردبووە شوێنی قومارکردن
مەودا میدیا-


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ناوبازاڕ چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فرۆشگاكانیان كردبووە شوێنی قوماركردن.


دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر چوار تۆمەتبار كۆكردەوە كە فرۆشگاكانیان كردوەتە شوێنی قوماركردن، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ناوبازاڕ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە و سەرەنجام توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر كۆمەڵێك ئامێری قوماركردن .

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan