کوردستانی

بازاڕی دۆلار لە هەرێمی کوردستان جمەی دێت لە خەڵک

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕی دۆلار لە هەرێمی کوردستان جمەی دێت لە خەڵک
مەودا میدیا-

 
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عیراق لەسەر بەهای دینار و دۆلار ناسەقامگیری لە بازاڕی دراو فرۆشان دروستکردووە و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنها لەکاتی پێویستدا دۆلار بکڕن تا ئەو کاتەی نرخەکەی بە تەواوەتی جێگیر دەبێت.

 
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی بڕایرەکەی بانکی ناوەندی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کە بریتییە لە نرخی هەر 100 دۆلار بە هەزارو 300 دینار، لەسەر مامەڵاکاران و بازاڕەکان پێویستە نرخی هەر 100 دۆلارێک بە 135 هەزار دینار زیاتر نەفرۆشن.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنها لە کاتی پێویستدا دۆلار بکڕن تاوەکو نرخەکەی جێگیر دەبێتەوە. دەشڵیت، بەشێکی کۆنترۆڵکردن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە دەست بانکی ناوەندی عیراقە.

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و هەولێر تاوەکو دەرەنگان قەرەباڵغییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و هاوڵاتییان بەشێکییان لەهەوڵی ئەوەدابوون ئەو دۆلارەی کڕیویانە بیکەنەوە بە دینار بۆ ئەوەی کەمتر زەرەرمەند بن.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan