کوردستانی

دوو کەس دەستگیرکران کە بە دەمانچە هەڕەشەیان لە ژنان دەکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس دەستگیرکران کە بە دەمانچە هەڕەشەیان لە ژنان دەکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رایدەگەیەنێت کە دوو کەسیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی بە دەمانچە هەڕەشەیان لە ژنان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوو کەسمان دەستگیرکردووە کە بە دەمانچە هەڕەشەیان لە ژنان کردووە و پارەیان لێوەرگرتوون ".

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو تۆمەتبارە توانیویانە پارە لە چەندین ژن وەربگرن بە بیانووی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان، لەئێستادا تۆمەتباران دەستگیرکراون رێککاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan